بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی قاسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی یەکڕیزی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژبەتیرۆر.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاوێژکاری نیشتیمانی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
ئەعڕەجی ئەمڕۆ لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لەعێڕاق الینا ڕۆمانۆسکی و پێکەوە باسیان لە پێشهاتەسیاسیەکانی عێڕاق وناوچەکە کرد ،
ئەعڕەجی جەختیشی لەوەکردەوە کەپێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژبە تیرۆر پتەوبێت ، ئاماژەشی بەوەدا کە ڕووداوەکەی ئیستەنبوڵ کارێکی تیرۆرستی بوو.
لەلایەن خۆشیەوە ڕۆمانۆسکی ڕوونیکردەوە کە هێشتا قۆناغێکی زۆرماوەبۆ بەزاندنی داعش، وتیشی کە ئەمریکا پاڵپشتی عێڕاق دەکات و ڕاهێنان بەهێزەئەمنیەکانی دەکات.