بەغداد/ INA
وەزیری کارەبا زیادعلی فازڵ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کاتەکانی پێدانی کارەبای دیاریکرد.
سەنتەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری کارەبا زیادعلی فازڵ چەندکوبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ هۆدەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ تاووتوێکردنی پلانەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە وەرزی هاوین و لە وەرزی زستاندا.
بەیاننامەکە وتی کە لەو کۆبوونەوانەدا بەچڕی باس لەبارودۆخی کارەباکراوەو پابەندشین بەرامبەربە ئەنجومەنی وەزیران بۆ داڕشتنی پلانی واقعی و بەرجەستە کە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بشکێتەوە.
هەروەها وتی کە پێویستە سەرجەم کارمەندان وبەڕێوەبەرەکان پابەندبن بە پلانەکان و کاتەکانەوە و هەڵسەنگاندنیشمان بۆ سەرجەم کاروئەرکەکان دەبێت.