بەغداد / INA
مندلاوی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لەعێڕاق اریک شوڤالیە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە فراوانکردنی وەبەرهێنان کرد لە کەرتەکانی نەوت وگاز.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە مندلاوی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فەڕەنسا لەعێڕاق و پێکەوە باسیان لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد لە بوارەکان نەوت وگاز ، بەپێی بەیاننامەکە مندلاوی لەدیدارەکەدا جەختی لەگرنگی هاوکاریکردن کردوەتەوە لەنێوان هەردوولا بۆ فراوانکردنی
کاری کۆمپانیاکانی فەڕەنسا لەعێڕاقدا بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت وگاز.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی فەڕەنسا خواستی حکومەتی فەڕەنسای بۆ مندلاوی گواستەوە لەسەر سەقامگیرکردنی عێڕاق و پتەوکردنی پەیوەندیەکان بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.