بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی هومام حمودی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای کرد کە
یاسای دڵنیایی تەندروستی کارا بکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حمودی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی هومام حمودی پێشوازیکرد لە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ، لەم دیدارەدا باس لە باشکردنی واقعی تەندروستی کرا.
حمودی وتی پێویستە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان باشتر بکرێن و بەدوداچون بکرێت بۆ بنکە تەندروستیەکان تاکو کارەکانیان باشتر ڕایی بکەن و خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر بەهاوڵاتیان پێشکەش بکرێت.