وەزیری ناوخۆ لەمیانەی سەردانیدا بۆ فەرمانگەی باری شارستانی گەڕەکی سەدڕ چەند بڕیارێک دەردەکات

ناوخۆ
  • 15-11-2022, 13:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەمیانەی سەردانیدا بۆ فەرمانگەی شارستانی لە گەڕەکی سەدڕ چەند بڕیارێکی دا.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کارتی نیشیمانی کرد لە ناوچەی سەدڕ و لەدواکەوتنی مامەڵەکانی هاووڵاتیانی کۆڵیەوە.
    شمەری جەختیکردەوە لەوەی کەپێویستە ئەفسەرانی فەرمانگەکە هەموو توانای خۆیان بەکاربهێنن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، وتیشی کە پێویستە لایەنی مرۆیی لەبەرچاوبگیرێت و ئاستەنگەکان لاببرێن و سرجەم نیازمەندیەکان دابینبکرێن و ئاسانکاری پێویست بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان بکرێت.