بەغداد_ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پابەندی خۆی بەخزمەتکردنی شاری بەغداد نوێکردەوە.
سودانی لەتویتێکدا بەبۆنەی ئەمڕۆژەوە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە ڕایگەیاند لەڕۆژی بەغدا ، کەشاری مێژوو و ڕەسەنایەتی و سیمبوولی زەقی هزرو مێشکمانە پابەندی خۆمان نوێدەکەینەوە بە خزمەتکردنی شارەکەو خەڵکەکەی.
وتیشی کە ئەمڕۆژە بۆنەیەکە بۆ بەگەڕ خستنی کارو هەڵمەتەکان ، لەپێناو پێشکەشکردنی زیاتر
بۆ گەشاوەیی خانەی ئاشتی و پارێزگاریکردن لە پلەوپایەی ڕەونەقداری شارەکە هەتاهەتایە.