سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و وەزیری سەرچاوەکانی ئاو تاوتوێی قەیرانی ئاو دەکەن

سیاسی
  • 14-11-2022, 22:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شێخ حەمام حەمودی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و "عون ذیاب عەبدوڵڵا"وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،باسیان لە قەیرانی ئاو و کاریگەرییە ئابوورییەکانی کرد.
    لەوبارەیەوە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " حەمودی" پێشوازی لە "عەبدوڵڵا" کرد، و باسیان لە قەیرانی ئاو و کاریگەرییە ئابوورییەکانی کرد، و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی خەڵک. 
     بەپێی بەیاننامەکە"هەمام حەمودی " ئاماژەی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەی پشکی ئاوی عێراق لەگەڵ تورکیا لەڕێگەی دانوستانەوە کردوە ،هەروەها وەبەرهێنانی گونجاو لە ئاوی باران بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی ستراتیژی،لە رێگای گلدانەوە و دابەشکردنی دادپەروەرانەی پشکی ئاو لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور، و پەرەپێدانی پلانی پێویست بۆ بوژاندنەوەی ناوچەی ئەهوارەکان.