هەواڵگری سەربازی 12 تۆمەتباری دەستگیر کرد کە چەند تیرۆریستێکی تێدایە

ئەمنی
  • 14-11-2022, 21:11
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە ، کە هەواڵگری سەربازی توانیویەتی 12 تۆمەتبار دەستگیربکات، کە لەنێویاندا چەند تیرۆریستێک هەیە ، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی تەقەمەنی لە چەند پارێزگایەک.
     شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" لەرێگای ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و هەوڵێکی زۆر، و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروست 3 تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکران ، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4 ی تیرۆر لە رومادی و کەرکوک داوکرابوون ، هەروەها 9 تۆمەتباری دی بە بڕگەی یاسایی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کەرکوک ئەنبار و نەینەوا و میسان و بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان لە دژی ئەوان، رێوشوین بەرامبەریان دەگیریتە بەر . 
     لەلایەکی تر هێزەکانی هەواڵگری سەربازی دەستیان بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنیدا گرتووە، کە بڕەکەی 195 موشەک و نارنجۆکە و موشەکەکە لە جۆری جیاواز لە تەقەمەنی دروستکراوە.