وەزیری دارایی: قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکان هەیە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوموت

سیاسی
  • 14-11-2022, 20:25
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "تیف سامی" وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵ هەیە بۆ گەیشتن بە پێداویستیەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.
     وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە ڕایگەیاندووە"تیف سامی محمد " وەزیری دارایی،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی لە سیستەمی گومرگ و باجدا کرد، بە ئامادەبوونی کادیرە پێشکەوتووەکان لە دەستەی گومرگی و باج و ڕاوێژکاری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی و بەشە بودجە و ژمێریاریی.
    بەپێی بەیاننامەکە ، وەزیری دارایی لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە،گرنگی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئە بەرنامەیەی داڕێژراوە بۆ پەرەپێدانی کارەکانی کەرتی گومرگ و باج، بەو پێیەی یەکێکە لەو کەرتە گرنگانەی کە بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی پایەکانی ئابووری نیشتمان لەگەڵ کەرتی نەوت و کەرتەکانی دیکەدا.
     بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ڕوونیشیکردۆتەوە "میکانیزمی نوێکردنەوەی سیستەمی کۆکردنەوە و جێبەجێکردنی ژمارەی باج، هەروەها دابینکردنی داتابەیسێکی تۆکمە، کە لە بەرامبەردا بەڕێوەبردنی کاریگەرانەی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت بەدەست دەهێنێت.
     وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکرد"قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکان و دابینکردنی توانای پێویست هەیە بۆ گەیشتن بە پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، لەژێر ڕۆشنایی بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ستراتیژی دارایی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام".