بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،داوای دەرکردنی یاسایەکی کرد کە مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زامن بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"مەندلاوی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەر فراوانی کرد ، کە لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان رێکی خستبوو،بە میوانداری "ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار "ئەحمەد بنیە "سەرۆکی ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای "چاودێری بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پێداویستییە تایبەتەکان".
بەپێی بەیاننامەکە ، ئەلمەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە،کە کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، و یەکێک لە هەنگاوە یەکەمەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت گرنگیدان بێت بەم بەشە نەخۆشە و دادپەروەری پێ بدرێت لە ڕێگەی دەرکردنی یاسایەک کە مافی ژیانێکی شایستەیان گەرەنتی بکات، هەروەها دابینکردنی دامەزراوەی تایبەتمەند بۆ چاکسازی و تێکەڵبونیان لەگەڵ کۆمەڵگادا.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو "ئامادەبووان پێشنیاریان ئاڵوگۆڕکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بخرێنە ناو یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پێویستییە تایبەتەکانەوە، هەروەها تائکید لە زیادکردن و هەموارکردنەوەی دەقەکانی یاساکە و دەستکاری کۆتایی لەسەری پێش ئەوەی بخرێتە کارنامەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری .