یاروڵا : سوپا و پێشمەرگە یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش ئاسایشی نیشتمانە

ئەمنی
  • 14-11-2022, 20:14
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیوا "عەبدولئەمیر ڕەشید ياروڵا " سەرۆک ئەرکانی سوپا، دووپاتی کردەوە کە سوپا و هێزی پێشمەرگە یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش ئاسایشی وڵاتە.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ "یاروڵا" چاوی کەوت بە لیوا روکن "عەزیز عیسا"و وەفدێکی یاوەری کە بە ئامادەبوونی سکرتێری باڵای ئەرکانی سوپا و فەرماندەکانی فڕۆکەوانی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی و بەرگری ئاسمانی.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی ئەرکانی سوپا بەخێرهاتنی میوانانی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە سوپا و هێزی پێشمەرگە یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش ئاسایشی وڵاتە لەڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگی لە ناوچە هاوبەشەکاندا.
     لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە سوپاسی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراقی کرد، بۆ پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە لە هەموو ئاستەکاندا.