سودانی وبالیۆزی سوریا جەخت لەسەر گرنگی پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەنەوە

سیاسی
  • 14-11-2022, 19:39
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەگەڵ "سەتام جدعان دندح" باڵیۆزی سوریا لە عێراق، جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی سووریا پێشوازی لە "سەتام جدعان دندح " باڵیۆزی سووریا لە عێراق کردووە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە شکردووە "باڵیۆز سڵاوی "بەشار ئەسەدی " سەرۆکی سوریای گەیاندە سودانی" و جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
    لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوە بالیۆز "دندح " پەیامێکی لەلایەن"حوسێن عەرنۆس" سەرۆکوەزیرانی سوریاوە پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد،کە تێیدا سڵاو و پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربونی سودانی وەک سەرۆکی حکومەت گەیاندوە .
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کراوە ، کە لە بەرژەوەندی دوو گەلی برای عێراقی و سوریا بێت.