بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە، دووپاتی کردەوە کە هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرپێچییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە"فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "حوسێن عەبدوڵڵاهیان "هاوتا ئێرانییەکەی پێگەیشت.
"سەحاف" ئاماژەی بەوەشکرد"وەزیری دەرەوە هەڵوێستی عێراقی روونکردەوە سەبارەت بەو بۆردومانانەت ئەمڕۆ ، کە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن لایەن ئێرانەوە درایە هەر هێرشی موشەکی و زیانی گیانی هەبوو کە لە نێوانیاندا شەهید و برینداری لێکەوتەوە. ئەمەش بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
"سەحاف" ئەوەشی خستەروو "کە وەزیری دەرەوە لە پەیوەندیەکەدا گرنگی گفتوگۆی وەک ڕێگەیەک بۆ وەستاندنی ئەم پەرەسەندنە دوژمنکاریە ناڕەوایە خستەروو ،هەروەها بەردەوامبوونی ئەم کردەوە تاکلایەنانەی بە مەترسیدار وەسفکرد.