بەدواداچون / INA
ئەمڕۆ دووشەممە "شین جینبینگ " سەرۆکی چین لە میانی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی لوتکەی لە "بالی" هۆشداری دایە "جۆ بایدن " ی سەرۆکی ئەمەریکا کە هێڵی سوور نەبەزێنێت لەسەر تایوان.
میدیاکانی دەوڵەتی چین بڵاویانکردەوە"سەرۆک "شی" هۆشداری داوەتە "بایدن" لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی لە بالی کە هێڵی سوور لەسەر تایوان نەبەزێنێت.
هەروەک میدیاکانی چین ئاماژەیان پێداوە کە لە میانی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ "بایدن" چین جەختی لەسەر مەحاڵبوونی سەربەخۆیی تایوان کردۆتەوە.