لەنزیك نەخۆشخانەیەكی پارێزگای سەڵاحەدین پۆمبێكی چێندراو پوچەڵكرایەوە

ئەمنی
  • 4-04-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سەڵاحەدین، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند لەنزیك نەخۆشخانەیەك لە ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێندراویان پوچەڵكردوەتەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سەڵاحەدین رایگەیاند: هێزێكی پوچەڵكردنەوە پۆمب توانیویەتی لە نزیك نەخۆشخانەیەكی ئەو پارێزگایە بۆمبێكی چێندراو پوچەڵبكاتەوە بە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێبكەوێتەوە.