بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە دووپاتی کردەوە کە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران دەگرنەبەر.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"بەتوندی و دووبارە ئیدانەی ئەوە دەکەین کە لایەنی ئێرانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ،بە تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،بۆردومانی ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد،کە چەندین هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم هێرشە تاکلایەنە و دوژمنکارانەیە نابێتە فاکتەری پێشخستنی چارەسەرەکان کە ببێتە هۆی سەقامگیری، هەڵوێستەکانمان پێش ئەوە ئاماژەن بۆ مەترسی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی هاوڵاتیانی، و ئەوە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی هەڕەشەیە کە دەبێتە هۆی سەرلێ شێواوی زیاتر لە ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی گرژییەکان تیایدا .
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "وەزارەتی دەرەوە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا لەو بارەوە بەبێ دوودڵی دەگرێتەبەر ، لە پاراستنی سەروەری عێراق، بە شێوەیەک کە ئاسایشی گەلەکەی پارێزراوبێت.