سودانی: بەرنامەی کاری حکومەت بریتییە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە

سیاسی
  • 14-11-2022, 18:19
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،دووپاتی کردەوە کە مەنهەجی وەزاری حکومەت بریتی بوو لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ هەموو جۆرە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،لەگەڵ کۆمەڵێک لەئەفسەر و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی پاسەوانی سنورلە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبویەوە . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پیرۆزبایی لە ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکانی، هەروەها ستایشی ئەو ڕێکار و بڕیارانەیان کرد کە لەلایەن سودانییەوە گیراوەتەبەر، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵات. 
     بەگوێرەی بەیاننامەکە "سودانی" سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئازایەتی هێزەکانی پاسەوانی ناوچەکە و ئەو قوربانیدانانەی کە لە کاتی شەڕی چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا داویانە.
     جەختیشی لەوە کردەوە کە "چارەنووسی عێراق یەکە و تەحەددیاتەکان گەورەن،و ڕووبەڕووبوونەوەیان پێویستی بە وەستان لە یەک ڕیزدا هەیە، و هەماهەنگییەکی زۆر هەبێت لەگەڵ بڕیار و ڕێنماییەکانی دەرچووی حکومەتی فیدراڵی .
     "سودانی" دووپاتیشی کردەوە"کە پلاتفۆرمی وەزاری حکومەت بریتییە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکی گەورە بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو جۆرەکانیەوە، بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە بەرقرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرگریکردن لە یەکڕیزی خاکی نیشتمان.