بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پارێزگای بەسرا سودانی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد

سیاسی
  • 14-11-2022, 17:16
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایەنە پەیوەندی دارەکانی راسپارد بۆ خێراکردنی ڕێکارەکانی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ئاوی دەریایی لە بەسرا.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی"، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنمایدا بە جێبەجێکردن وپەلەکردن لە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ئاوی دەریا لە پارێزگای بەسرە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری کارەبا و پارێزگاری بەسرە و نوێنەری وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و سەرچاوەکانی ئاو ئامادەی بوون، جگە لە فەرمانگەی ڕاوێژکاری نەمسا (ILF)، بەئامآنجی هەنگاونان بۆ پڕۆژە پەیوەندیدارەکان، و دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی کارەبا، جگە لە دابینکردنی ئاو بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی خەزنەی نەوت.
     سەرۆک وەزیران رێنمای ئاڕاستە کردن بۆ ڕاکێشانی باشترین کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان لەم بوارەدا و کۆکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکانی.