سودانی و مەندلاوی جەخت لەسەر خێراترکردنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکەنەوە

سیاسی
  • 14-11-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیان لەسەر خێراکردنی پێشکەشکردن و پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ“مەندلاوی" سەرۆکایەتی وەفدێکی پەرلەمانی کرد کە پێکاتبون لە ئەندامانی هاوپەیمانی سەربەخۆی عێراق، و لەگەڵ سودانی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەو لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرایەوە، هەروەک تەئکید لە پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان کرایەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و ئابووری وڵات هەیە و کاراکردنی یاسا پەکخراوەکان،هەروەها پێدانی ڕۆڵی زیاتر بە دەستەڵاتی دەزگاکانی ڕێکخستن بۆ ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتی لە پاراستنی پارەی گشتی و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
     بەپێی بەیاننامەکە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی خێراکردنی پێشکەشکردن و پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی کرایەوە ، بە پشتبەستن بە لێهاتوویی زانستی لە بەڕێوەبردنی جومگەکانی دەوڵەت بۆ دابینکردنی ئەنجامی بەرجەستە لەسەر زەمین و گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری و دروستکردنی هەلی کاری نوێ، جگە لە پشتگیریکردنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و هاندانی وەبەرهێنان بۆ چالاککردنی کەرتی تایبەت.