بەغداد/INA
ئەمرۆ دووشەممە"لەتیف رەشید " سەرۆک کۆماری عێراق ،پەیوەندی و هاوکارییەکانی لەگەڵ لوبنان دووپاتکردەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە"ئەمڕۆ دووشەممە "لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆماری عێراق ، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە "عەلی ئەدیب حەبحاب " باڵیۆزی لوبنان لە عێراق کرد، کە تیایدا بالیۆزی لوبنان پەیامەکانی هەریەک لە "میشێل عەون " سەرۆکی لوبنان و "نەبی بڕری"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەیاندە سەرۆک کۆمار .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە لە پەیامەکانیاندا ئەو دوو سەرۆکە پیرۆزبایی گەرمی خۆیان ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار.
هەروەک بەناوی گەلی لوبنانەوە،هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
هاوکات پشتڕاستن لەوەی کە عێراق بە سەرکردایەتی "لەتیف رەشید" سەرۆک کۆمار،لەسەر ڕێگای ڕاستە بەرەو پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری هەنگاو دەنێت.
لەبەرامبەردا سەرۆک کۆمار جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە برایانە و هاوکارییەکان کردەوە کە عێراق و لوبنان یەکدەخات، هەروەک جەتیشی لە گرنگی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.