ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و پێشمەرگە تاوتوێی ئاستەنگە ئەمنییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەن

ئەمنی
  • 14-11-2022, 15:02
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگە باسیان لە تەحەددای ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری کرد.
    فەرماندەییەکە  لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"کە "لیوا "قەیس محەممەداوی "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،پێشوازی لە لیوا "عیسا عەزیز" سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و باسیان لە گرنگترین چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش کردوە.
     ئاماژەی بەوەشکردوە"ئەو تەحەدیاتە هاوبەشانەی کە گفتوگۆیان لەسەر کرا و پەیوەندییان بەو ئەنجامە باشانە هەیە کە لە هەموو کەرتەکاندا بەدەست هاتوون لە ئەنجام و بەرهەمی ئەم هاوکارییە و ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەرەپێدانی کاری ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش.