بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتیمانی و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و هاووڵاتیان کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ "لەتیف ڕەشید" سەرۆکی کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە"حسێن موئەنەس محەممەداوی" سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمان کرد.
لە بەیاننامەکەئەوەش هاتوە "محەمەداوی "لە میانی دیدارەکەدا پیرۆزبایی و هیوای خێر بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار خواست،هەروەک هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.
سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ "سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ پەرلەمان خواست،هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە "قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتمانی و کاری هاوبەش هەیە لە پێناو پاراستنی وڵات و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی خەڵک.
بەیاننانەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "پشتیوانی دەکەن لە هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و خزمەتگوزاریی هاوڵاتیان، گەیشتن بە خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە، و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی گرنگی وڵات لە ناوچەکەدا.