بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد جاسم ئەسەدی"وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند"زیاتر لە دوو ملیۆن و (500) هەزار داواکار فۆڕم لەسەر بنەمای هەژاری پێشکەش بە وەزارەت کراوەن.
"ئەسەدی" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ژمارەی ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە لەسەر فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ ناو تۆمارکردن لە بنکەی هەژاری گەیشتووەتە دوو ملیۆن و (534993) خێزان،ژمارەی خێزانە تۆمارکراوەکانی بۆ پیاوان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و (38,641) خێزان.
هاوکات گوێرەی بەیاننامەیەکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی "لینکی ناو تۆمارکردن له سەرفۆڕمی ئەلیکترۆنی24 کاتژمێر کراوه یه ، و تا 22ی تشرینی دووەمی 2022 بەردەوام دەبێت.