بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، دەرکردنی ٤٦ فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی بەرپرسانی باڵا لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا ڕاگەیاند.
دەستەکە ،لە بەیاننانەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتوە ، ئاماژەی بەوەکردووە"دەسەڵاتی دادوەری (46) فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە،لەئەنجامی ئەو کەیسانەی بەدواداچوونیان بۆ کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فەرمانگەکانی بەغدا و پارێزگاکان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو فەرمانانە لە دژی ( 41)لەو بەرپرسە باڵایانە دەرچووە کە پلە باڵایان هەیە،کە لەنێوانیاندا (9) فەرمانی دەستگیرکردن، و (37) فەرمانی پرساندن و لێکۆڵینەوە هەبوە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە" کە فەرمانی دەستگیرکردن و لێپێچینەوە دەرچوو و جێبەجێکراو لە دژی (2) ئەندامی پەرلەمانی ئێستا و وەزیرێکی ئێستا و (3) وەزیری پێشوو و بریکارێکی ئێستای وەزیر، و پارێزگارێکی ئێستا، (5) پارێزگاری پێشوو، و (4) ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان ، ئەوە جگە لە (10) بەڕێوەبەری گشتی ئێستا، (9) بەرێوەبەری پێشوو، و (5) لە بەڕێوەبەرانی گشتی پێشوو.