سودانی داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات کە چاودێری پارەکانی پلانی چەکسازی بۆ هێزە چەکدارەکان بکات

سیاسی
  • 14-11-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،داوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کرد بۆ چاودێریکردنی پارەکانی پلانی چەکسازیی هێزە چەکدارەکان.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەکەیدا  کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی چەکدارکردن لە وەزارەتی بەرگری کۆبویەوە .
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەڕەشە و تەحەددایانەی کە هەن، باس لە واقیعی چەکدارکردنی هێزە چەکدارەکان کرا، هەروەک چۆن ئەو پێداویستی و پارەیەی تەرخانکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوان هەڵسەنگێندرا.
     بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کە "کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بەو پلانانەدا کرد کە لە ماوەی ساڵانی پێشوودا پەسەند کراون، واتا لەساڵی ٢٠٠٤ تاوەکو ئەمڕۆ، لەگەڵ پێداچوونەوەی گشتگیر بە ڕێگاکانیان.
     "سودانی " ڕێنماییدا بە  لێکۆڵینەوە لەسەر میکانیزمەکانی گرێبەستکردن ، هەروەها بۆ ئەوەی بەرگری ئاسمانی لەڕووی چەک و کەلوپەلەوە دابین بکرێت داوای هەماهەنگی وردی کرد لەگەڵ وەزارەتی دارایی،  بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەو بڕە پارانەی کە پێویستە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ پلانی چەکسازی هێزە چەکدارەکان خەرجبکرێت.