سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر پێویستی دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی کاری ڕۆژنامەوانی و پاراستنی کاری پیشەیی میدیا دەکاتەوە

سیاسی
  • 14-11-2022, 14:15
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق،جەختی لە پاڵپشتی کاری ڕۆژنامەوانی و پاراستنی پیشەیی بونی  ڕاگەیاندن کردەوە.
     لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تيايدا هاتووە"لەتیف ڕەشید" ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ، پێشوازی لە وەفدێکی نوخبەی ئەکادیمی عێراقی کرد کە پێکهاتبوون لە ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران.
      بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی وەفدەکە  پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆماریان لە سەرۆک کۆمار کرد، هەروەها دووپاتیانکردەوە کە هەڵبژاردنەکەی کۆتایی بە گەمارۆی سیاسی وڵات هێنا.
    هەروەک ئەندامانی وەفدەکە گەشبینی خۆیان دەربڕی کە سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر سایەی سەرۆک"لەتیف ڕەشید" درێژکراوەی ڕێبازی سەرۆک کۆماری پێشوو مام جەلال تاڵەبانی دەبێت.
     بە پێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆماری کۆمار،هەست و پێزانیەکانی وەفدەکەی بەرز نرخاند ، بە ئاماژەدان بەو ڕۆڵە گرنکە ئەکادیمیەی کە پیشەگەرەکانی میدیا و نووسەران لە وڵاتدا دەیگێڕن بە گەیاندنی دەنگی هاووڵاتی بە دەسەڵاتی فەرمی ، هەروەها هەڵسەنگاندنی کاری حکومەت و دەوڵەمەندکردنی لە ڕێگەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بەشە جیاجیاکاندا، بە تایبەت لە لایەنی ئابووریدا.