بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی کرد،لەسەر پێویستیی پاڵپشتیکردن بۆ پزیشکانی شارەزا و کادیرانی تەندروستی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق،ئەمڕۆ دووشەممە رێنمایی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرد ، بۆ چارەسەری خێرا بۆ ئەو کێشانەی کە نەخۆشخانەی کازمیە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لە سەردانێکی کتوپڕی دوێنێ ئێوارە بۆ نەخۆشخانەی کازمیە ، لە واقیعی تەندروستی و پزیشکی، و ئازاری نەخۆشەکانی لە نەخۆشخانەکە کۆڵیەوە.
لەسەردانەکەیدا "سودانی" جەختی لە پێویستی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی خێرا کردەوە ،کە چارەسەرەکان لەخۆبگرێت لە ماوەی 48 کاتژمێردا.
هەروەها رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد کە بەخێرایی پارەی پێویست تەرخانبکات بۆ چارەسەرکردنی خێرای کێشە دەستنیشانکراوەکان.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە "ئەو ڕێکارانە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی بەغدا و پارێزگاکانە کە پێویستی بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ پزیشک و کادیرە تەندروستییە شارەزاکان هەیە ، بۆ دابیکردنی پێداویستییەکانیان و باشترکردنی بارودۆخیان، تاوەکو بتوانن ئەرکەکانیان جێ بەجێبکەن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەبکەن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.