بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر دوو تاوانباردا سەپاند ، بەهۆی دزەپێکردنی پرسیارە وزارییەکانی پۆلی سێی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی٢٠٢٢.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە"تاوانبارانی دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی سێیەمی ناوەندی سزادران.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە "کە حوکمی تاوانباران بەپێی بڕگەکانی بڕیارنامەی ژمارە ١٣٢ی ساڵی ١٩٦٩/ بڕگەی یەکەم/٢ و لەژێر ڕۆشنایی مادەکانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ی یاسای سزادان و بە ئاماژەدان بە بڕگەکانی مادەی ١٣٢/٣ی یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ .