بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەمار ئەلحەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی پەیوەندی لەگەڵ ئوسترالیا کرد بۆ پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان بەتایبەتی کشتوکاڵ.
نووسینگەی "حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ، پێشوازی لە "پولا گانلی" باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا کرد.
بەیاننامەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوسترالیا و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
"حەکیم" جەختی لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە بواری کشتوکاڵدا کردەوە، و لەم چوارچێوەیەشدا داوای کرد پەرە بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت لەڕێگەی ناساندنی تەکنۆلۆژیای سەردەمیانە لە بوارەکانی ئاودێری،ئەمە جگە لە سێکتەری دیکە کە ئوسترالیا تیایدا ئەزموونێکی پێشەنگی هەیە.