یونامی: نابێت عێراق وەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان بەکاربهێنرێت

سیاسی
  • 14-11-2022, 12:41
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق" یونامی" هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە دیالۆگ ڕێگای لە پێشەوەیە.
     نوێنەرایەتییەکە لە پەیامێکدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە تیایدا هاتوە"ئێمە ئیدانەی هێرشە نوێیەکانی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە سەروەری عێراق پێشێل دەکات.
     پەیامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "نابێت عێراق وەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان بەکاربهێنرێت، هەروەها دەبێت ڕێز لە یەکپارچەیی خاکەکەی بگیرێت.
    هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە "گفتوگۆی نێوان عێراق و ئێران لەسەر نیگەرانییە ئەمنییەکانی هاوبەش تاکە ڕێگەی لە پێشینەیە.