بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف رەشید " سەرۆک کۆماری کۆماری عێراق، پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی سلێمانی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لەتیف رەشید " سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی شاری سلێمانی کرد، بۆنەی ٢٣٨ ساڵەی دامەزراندن و بونیادنانی ئەو شارە.
لەپەیامەکەی سەرۆک کۆماردا هاتوە "سلێمانی شاری خەبات و قوربانیدان،و نووسەران و شاعیران و تێکۆشەرانە و هیوای گەشەپێدان و سەرفرازی زیاتر بۆ ئەم شارە بەخشندەیە دەخوازێت.
لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەداوە "سلێمانی شارێکی داهێنەر و جوانییە، ناوەندێکە بۆ پەروەردەی قارەمانان و شۆڕشگێڕان، و مێژوویەکی نایابی هەیە لە خزمەت زانست و ئەدەب و ڕۆشنبیریدا، وەک چۆن هەمیشە مەشخەڵی ڕەسەنی ڕۆشنبیری و مەعریفی هەڵگرتووە، سلێمانی شارێکە کە گۆشەگیری قبوڵ نەدەکرد، و هەمیشە لە پێشەنگی خەباتدا بوو، و ڕۆڵە بەڕێزەکانی بۆ شۆڕش و بزووتنەوەی کوردایەتی شەهید بوون.