بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"بانکی ڕەشید"بەروام بوون لە پێدانی پێشینەی کەسی و تەواوکەر و پێشینە بۆ گرێبەستەکان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "بانکی ڕەشید" وەجبەیەکی نوێی پێشینەی کەسی بە بڕی 10 ملیۆن دینار راگەیاند، ئەمە جگە لە پێشینەی تەواوکەر و گرێبەستەکان بە بڕی 5 ملیۆن دینارە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە "داواکاری پێشینەی کەسی و پێشینەی تەواوکەر و گرێبەستەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی داواکاری لە بانکی ڕەشیدەوە ئەنجام دەدرێت.
بانکەکە لە راگەیاندراوەکەدا جەختیشی لەوە کردووەتەوە "هیچ نێوەندگیریەک لە نێوان بانک و کڕیاردا نییە.