ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەم ئاشکراکرد

ناوخۆ
  • 14-11-2022, 12:25
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری رێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی یەکەم ڕاگەیاند.
     ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"دادگا مەدەنییەکان لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا 27 هەزار و 191 گرێبەستی هاوسەرگیرییان تۆمارکردووە، هاوکات شەش هەزار و 9 گرێبەستی هاوسەرگیری لەدەرەوەی دادگاکان تۆمارکراون.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"5208 حاڵەتی جیابوونەوە دەرەکی تۆمارکراوە ، هەروەها 1779 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەر پەسەندکراوەن.