بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە "سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان،ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی مووشەکیەکەی سەر قەزای کۆیە لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.
"بەرزنجی" لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکە بۆ سەر قەزای کۆیە لە هەولێر، بووە هۆی شەهید بونی کەسێک و برینداربوونی 8 کەسی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەت لەسەر هێڵی بەدواداچوونە، بەمەبەستی ناردنی تیمی هاوکاری لە ئەمبولانس بۆ بەهاناوەچونی برینداران ، هەروەک پێشبینی دەکات کە ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان بەرزبێتەوە.
لەلایەکی ترەوە "تارەق حەیدەر"قایم قامی قەزای کۆیە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەیانی ئەمڕۆ 5 مووشەک بارەگای حزبی دیموکراتی کورستانی ئێرانیانی کردە ئامانج.
وتیشی " بەشێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر و سلێمانی کران بۆ چارەسەری .
ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی بەشێک لە بریندارەکان جێگیرە.