بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی عێراق،رەوشی کەش وهەوای بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران و هەورەبروسکە دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکە، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی سێشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست،ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم کە هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەکانی باکووریش کەش و هەوا ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت ، لە ناوچەی باشووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک شوێن، هەروەها ڕەشەبا لە هەندێک کاتدا لەگەڵی دەبێت ، و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە لە سەرتاسەری وڵات.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"بۆ کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممەش ، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هاوکات کەش وهەوای ناوچەی باکور لە پاش نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ هەور لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند کە رەشەبای لەگەڵدا دەبێت.
هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکوریش هەور و باراناوی دەبێت و بەم هۆیەشەوە تەم لە بەیانیەکەی دروست دەبێت ، لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسامان هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم بۆ مامناوەند و بونی ڕەشەبا، و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما و کەش وهەوای سبەینێ سێشەممە و ڕۆژانی داهاتوو خراوەتە روو :-