بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆکی وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، پێویستی یەکلاییکردنەوەی فایلە هاوبەشەکانی کرد لەگەڵ وەزارەتی کارەبا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "حەیان عەبدولغەنی " جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیر بۆ کاروباری تەسفیەکردن و دابەشکردن و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و کۆمپانیا و بەشە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن.
لە میانی کۆبونەوەکەدا جەخت لە پەرۆشی وەزارەت کرایەوە لە گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی لە هەموو جۆرە سوتەمەنییەک و یەکلاکردنەوەی مەلەفە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و بەرپرسیارێتی لە دانانی ئەولەویەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پێداویستی وێستگەکانی کارەبا لە سووتەمەنی و غاز.
هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە ،کە وەزارەتی دارایی مامەڵە لەگەڵ مەلەفی قەرزەکانی وەزارەتی نەوت بکات و یەکلایی بکاتەوە، کە بڕی زیاتر لە 23 ترلیۆن دینارە ، کە بووەتە هۆی کورتهێنانی دارایی بۆ هەندێک لە کۆمپانیاکانی نەوت.
هەروەک تەئکید لەسەر پێویستی خێراکردنی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە بەغدا و پارێزگاکان، و تەواوکردن و دابەشکردنی پشکی دیاریکراو بەسەر هاوڵاتیاندا بەپێی کارتی سووتەمەنی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان و دەرەوە بەتایبەتی لە نەینەوا، هەولێر، دۆهوک، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر.