بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵخانەی عێراق لە ئەستەمبوڵ ڕایگەیاند" لە تەقینەوەکەی دوێنێدا چوار هاوڵاتی عێراقی برینداربوون.
لە بەیاننامەیەکی کونسوڵخانەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "بە گرنگییەکی زۆرەوە دوای ڕووداوە تیرۆریستیەکەی ناوچەی "تەقسیم" کونسوڵی گشتی دەستبەجێ بەدواداچونی بۆ رووداوەکە کردوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بۆ ئەوەی بزانن لە نێو ژمارەی قوربانییەکان عێراقی هەن .
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە بریندارانی عێراقی لە تەقینەوەکەدا گەیشتووەتە چوار کەس کە سیانیان برینداربوونێکی سووکیان هەبووە، بەو پێیەی چارەسەریان بۆ کراوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون
هەروەک لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە لە ئێستادا برینداری چوارەم لە ئەنجامی بەرکەوتنی سییەکانی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت .
جەختیشی لەوە کردەوە کە "کونسوڵخانەکە بەدواداچوون بۆ ئیدارەی نەخۆشخانەی شیشلی کۆڵن دەکات سەبارەت بە دۆخ و تەندروستی.