وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرەکەی هێرشەکەی ئەستەمبۆڵی راگەیاند

جیهانی
  • 14-11-2022, 10:28
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ،سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا،بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیای "ئەنادۆڵی" ڕاگەیاند:ئەو کەسەی بۆمبێکی چێندراوی لەسەر شەقامی ئیستقلال لە ئەستەنبوڵ داناوە دەستگیرکراوە، کە بەیە هۆی کوژرانی شەش کەسی و بریندار بونی زیاتر لە هەشتا کەس. 
     پێشتریش "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"سەرۆک کۆماری تورکیا و فوئاد ئەقتای " جێگری  ڕایانگەیاندبوو  ژنێک بەرپرسیارە لە هێرشەکە، بەڵام وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانی ئەمرۆ دووشەممەی  باسی وردەکاری ئەو بابەتەی نەکرد.