پارتی: حكومەتی سودانی جدییە لە چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

سیاسی
  • 13-11-2022, 22:05
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە كە شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا پشكی كوردستان لە بودجە تاووتوێ دەكەن، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جدییە لە چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.
    پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی چیای تیمور لە راگەیاندراوێكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وەریگرتووە و ڕایگەیاند : هەرێمی كوردستان حساب بۆ حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆسیانە و ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگترینی ئەو كێشانە نەبوونی یاسای نەوت و غازە، وەك چۆن بە دەركردنی ئەم یاسایە، بناغەیەكی تۆكمە بۆ ئەو دوو حكومەتە دادەنێین كە پێكەوە كاربكەن لە پرۆسەی دەرهێنان و بەبازاڕكردنی نەوت و سوودمەندبوون لە هاوردەكردنی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی سودانی جدییە لە چارەسەركردنی دۆسیەكانی نێوان ناوەند و هەرێم بۆ دوو خاڵ، یەكەمیان ئەوەیە كە ئەو ڕێككەوتنانەی كە لە كاتی پێكهێنانی حكومەتدا بە شێوەی نووسراو نووسراون، كە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت نوێنەرایەتی دەكات لەبەردەستدایە بۆ هەموو لایەنەكان، جگە لە بوونی ئەنجوومەنێكی سیاسی لە هاوپەیمانیەكەدا كە چاودێری كار و ئەدای حكومەت دەكات.
    سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەدا تەیمور ئاماژەی بەوەشكرد : پشكی هەرێم لە بودجەدا بە وردی لەلایەن شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تاوتوێ دەكرێت، كە سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسان كۆدەبنەوە، بەتایبەت محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی تەیف سامی، هەروەها سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی و لیژنە داراییەكان، ئاماژە بەوە دەكات : پشكی لەسەدا 17ی بودجە بۆ هەرێمی كوردستان كە پێشتر جێبەجێ دەكرا، پشكێكی دادپەروەرانەیە و بۆ خەڵكی هەرێم مافی خۆیانە پێیان بدرێت.
    سەبارەت بە ڕێككەوتنی شنگالیش ڕایگەیاند : ئەمە ڕێككەوتنێکی نیشتمانییە و سەدان ئاوارە دەگرێتەوە كە بێزارن لە بەڵای داعش، داوای لە حكومەتی فیدراڵی كرد پابەندی ئەم ڕێككەوتنە بێت.