سودانی و عەبدولمەهدی جەخت لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری دەكەنەوە

سیاسی
  • 13-11-2022, 21:14
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق جەختیان لە گرنگی بەرزكردنەوەی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری و ڕاسپاردنی كارەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزارییەكەی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ سودانی پێشوازیی لە عەبدولمەهدی كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا بارودۆخی گشتیی جۆراوجۆری وڵات تاوتوێ كرا، لە ڕووی سیاسی و ئابووری و بواری خزمەتگوزاری.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی جەختكردنەوەیە لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری، هەروەها پێویستی ڕاسپاردنی كارەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزاریەكەی، كە چەند میحوەرێك لەخۆدەگرێت، كە هەموویان ئامانجیان پەرەپێدانی كاری دامەزراوەكانی دەوڵەتە بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان كە پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت و گەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆیان.