سودانی و ئەبولغەیت ڕۆڵی كارای عێراق لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری ناوچەكە دووپات دەكەنەوە

سیاسی
  • 13-11-2022, 19:23
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، ڕۆڵی كارا و گرینگی عێراقیان لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی ناوچەكە دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد ئەوبولغەیت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبیەوە پێگەیشتووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دواین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عەرەبی گفتوگۆیان لەسەر كرا، هەروەها ئەنجام و بڕیارەكانی لوتكەی عەرەبی كە ئەم دواییە لە جەزائیر بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشكرد : جەخت لەسەر ڕۆڵی كارا و زیندووی عێراق لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا كرایەوە.