بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ ئەندامی حەشدی شەعبی شەهید بوون

ئەمنی
  • 13-11-2022, 18:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە كاتی ئەركدا لە ئەنبار ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سێ لە پاڵەوانەكانی لیوای 45 لەكاتی ڕاپەڕاندنی ئەركی پیرۆزی خۆیان لە ناحیەی قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار لە ڕووداوێكی ناخۆشی هاتووچۆدا شەهید بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : شەهیدان بریتین لە محەمەد موحێبس لەفتە ئەلشەغانبی لە پارێزگای بەسڕە، سەلام عارف هانی ئەلخنیاب لە پارێزگای بەسڕە، و ناسر سەلمان عاسی ئەلبوخەلیفە لە پارێزگاری بەغدا، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئازیز و هەمووان كرد .
    دەستەكە جەختی لەوە كردەوە : كە سەربازە قارەمان لە سكتەرە جیاجیاكانی بەرپرسیارێتیدا بە پرۆژەی قارەمانانە و ڕزگاركەرەوە دەمێننەوە لە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتی و پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی مەترسی پاشماوەی باندی تیرۆریستی لێی.