بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی (7) كۆنتێنەری بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری باكوور ڕاگەیاند.
وتەبێژی دەستەكە عەلا ئەدین ئەلقەیسی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بەندەری ئوم قەسری باكوور توانی دەستی بەسەر 7 كۆنتێنەردا بگرێت كە (ماددەی كیمیایی، ساردكەرەوەی مەركەزی ، پۆرسلاین و مۆبیلیات) تێدایە و بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردنە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاركردن پێكهێنراوە، هەروەها ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی بناژۆخوازانە ڕێكخراوە و ئاراستەی بنكەی پۆلیسی گومركی ئوم قەسر كراوە.