بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولئەمیرشمری وەزیری ناوخۆی عێراق پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەزگای هەواڵگری دووپاتكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری كۆبوونەوەیەكی لە بارەگای دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەنجامدا.
شمری لەمیانی دیدارەكەدا جەختی لەوە كردەوە : كە دەزگاكە پێكهاتەكانی سەركەوتنی لە كارەكانیدا هەیە، بە ڕۆحی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای یەكەمی زانیاری لە وەزارەتەكەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێك لە سیفەتەكانی فەرماندە ئەوەیە كە دەزانێت چۆن ئەفسەرەكانی هەڵسەنگێنێت، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو دەبێتە پاڵپشتی ڕاستەقینە بۆ پیاوەكانی دەزگای هەواڵگری.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیار دەبێت لە ئاسایشی عێراق، ڕوونیشیكردەوە ئاسایش لە هەوڵی هەواڵگرییەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پشتیوانی دەزگای هەواڵگری دەبێت، چونكە قۆڵی یەكەم و چاوی ئاسایش و سەقامگیرییە.