بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندالاوی بەدواداچوونی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی سەبارەت بە ڕاكردنی خوێندكار مەنار لە زانكۆی بەغدا پشتڕاستكردەوە.
مەندەلاوی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەوەی بەسەر خوێندكار (مەنار خالد) لە زانكۆی بەغدا هات، جێگەی داخە، هەروەها پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە لە ماوەی 48 كاتژمێردا تەواو بكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە نیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ باری تەندروستی خوێندكار (مەنار خالد) دەكەین لەگەڵ بەرپرسانی پزیشكی، جەختیشیكردەوە : هەموو ئەگەرەكانی چارەسەری بەردەست و دابینكراوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو تاقیكردنەوە لە ئێستادا.
مەندەلاوی بەپێی بەیاننامەكە جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لەو كەسانە كردووەتەوە كە تووشی ڕووداوەكە بوون.