سودانی دادوەر حەیدەر حەنون زائیر ڕاسپارد ئەركەكانی سەرۆكایەتی دەستپاكی بەوەكالەت وەربگرێت

سیاسی
  • 13-11-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕاسپێردراوی دادوەر عەلا جەواد ئەلساعدی بۆ سەرۆكایەتی دەستەی دەستپاكی كۆتایی پێهێنا، هاوكات داوای لە دادوەر حەیدەر حەنون زایر ئەركەكانی سەرۆكایەتی دەستەكە وەك وەربگرێت بە وەكالەت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ڕاسپاردەی دادوەر عەلا جەواد ئەلساعدی لە سەرۆكایەتیی دەستەی دەستپاكییەوە تەواو كرد و لەسەر داوای خۆی و ئاماژەی بەوەشكرد كە نرخی وگرنگی لە هەوڵەكانی  قۆناغی پێشوودا باسیكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی دادوەر حەیدەر حەنون زایری ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی سەرۆكایەتیكردنی دەستەكە بەوەكالەت.
    سەرۆكی حكومەت دووپاتی كردەوە: ئاڕاستەكردنی حكومەت و بەردەوامی هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكانی عێراق و ئەوانەی داواكراون لە دۆسیەكانی دەستپاكیدا، بەو پێیەی ئەم دۆسیە لە مەنهەجی وەزاریدا لە پێشینەی كارە.