بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ یەكشەممە پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ ئوسترالیا دووپاتكردەوە.
لە راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماردا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: سەرۆكی كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە پاولا كانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد، كە بە بۆنەی هەڵبژاردنی پیرۆزبایی پێشكەش كرد و هیوای و سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە كارەكانیدا.
سەرۆككۆمار، سوپاسی باڵیۆزی ئەم وڵاتەی كرد بۆ پیرۆزبایی میهرەبانی، جەختی لە پرۆزەی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستەیی و هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
باڵیۆز كانلی ویستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردن و فراوانكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاوازەكاندا بۆ بەرژەوەندی دوو گەلی دۆست دەربڕی.