سەرۆك كۆمار پەیامێكی لە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنەوە پێدەگات

سیاسی
  • 13-11-2022, 13:46
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی لە فومیۆ كیشیدا سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن پێدەگات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید نامەیەكی لە فومیۆ كیشیدا، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن پێگەیشتووە، كە تیایدا پیرۆزبایی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنی،نامەكە بە ناوی خۆی و بەناوی حكومەت و خەڵكی وڵاتەكەیەتی.
    سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لە پەیامەكەیدا، بەگوێرەی بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كردووە : وڵاتەكەی گرنگییەكی زۆر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق دەدات، كە بەردی بناغەی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوو وڵات ئاهەنگی 80هەمینیان پیرۆزكرد كە ساڵیادی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لە ساڵی 2019،  هەردووكیان هەنگاویان ناوە بۆ زیادكردنی پەیوەندییەكان لەو كاتەوە زیاتر بەهێزتر بوون.
    فومیۆ كیشیدا هیواداری خۆی دەربڕی كە لە سەردەمی سەرۆكایەتییەكەیدا، عێراق شایەتحاڵی هەنگاوە چاكسازییە پێویستەكان بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، جەختیشیكردەوە لە بەردەوامی پاڵپشتی ژاپۆن لە بواری گەشەپێدانی عێراق و خواستی وڵاتەكەی بۆ بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەكی فراوانترو تێكڕایی بوارەكان .