بهغداـ INA
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ، رۆژی شەممە ١٢ی نۆڤێمبەر ٢٠٢٢ لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیری عێراق.
نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆك كۆمار لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار بەوردی ئەنجامی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی باڵای وڵاتانی عەرەبی کە لە جەزائیر بەڕێوەچوو،هەروەها کۆنفرانسی باڵای کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە شەرم شێخی کۆماری میسر عەرەبی سازکرا، خستەروو. لەو کۆبونەوەیەدا، هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامی دوو کۆبونەوە باڵاکەی میسر و جەزائیر کرد ، ئەو دیدارانەشیان تاوتوێکرد کە لە نێوان سەرۆک کۆمار و سەرکردەی وڵاتانی برا و دۆست و سەرۆکی وەفدەکان سازکرابوو.
هەروهها وتی" لەو کۆبونەوەیەدا، چەند مەسەلەیەکی پەیوەست بە دۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردنی ھەنگاوەکانی حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری خزمەتگوزاریی کە دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابووری و بەدیھێنانی خواستی گەل بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند. هاوکات گرنگی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دوپاتکرایەوە کە هانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ خستنەگەڕی وزەی گەنجان. هەر لەو دیدارەدا ، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر گفتوگۆیانکرد دەربارەی کێشەی ئاو ، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگییەکی تەواو بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو و درێژەدان بە کۆبوونەوەی هاوشێوە ، هەروەها دانانی بەرنامەی کار بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمار سەردانی مەیدانی بۆ چەند پارێزگایەک بکات بە هاوەڵی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەت.