بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێكی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەفغانی دەركرد.
دەسەڵاتی دادوەری لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وئاماژەی بەوەكردووە : تاوانبارە تیرۆریستەكە بە نایاسایی لەگەڵ هاوسەرەكەی هاتۆتە ناو عێراق و لەگەڵ باندە تیرۆریستەكانی داعش كاریان كردووە بە ئامانجی تێكدانی سەقامگیری ئاسایشی وڵات.
ئاماژەی بەوەشدا :حوكمی ئەو تاوانبارە تیرۆریستیە بەپێی بڕگەكانی مادەی 4/1 و لەژێر ڕۆشنایی ماددەی 2/1 و 3ی یاسای بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دێت.